لە میسر هاوسەرگیری تەمەن بچوک قەدەغەکرا
ئەنجومەنی وەزیرانی میسر پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی هاوسەرگیری تەمەن بچوکی پەسەند کرد.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ماددەیەک لە پڕۆژە یاسایەکی نوێ کە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی میسر کراوە، ئاماژە بەوەکراوە کە پێویستە ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ نەدرێت و پەسەند نەکرێت، سزای بکەریش بە "بەندکردن بەلایەنی کەمەوە بۆ ساڵێک و غەرامەی بەلایەنی کەم ٥٠ هەزار جونییە بۆ بکەرانی هاوسەرگیری تەمەن بچوک" بدرێت.
ئەم پڕۆژەیاسایە کە چەند ماددەیەکی دیکەی پەیوەستە بە دەستدرێژی لێکراوان و دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی میسرەوە پەسەندکرا و زیادکرا بۆ یاساکانی دیکەی ئەو وڵاتە، تا هۆکارەکانی توندوتیژی و هاوسەرگیری تەمەن بچوکی منداڵان کەمبکرێتەوە و ڕێگری لێبکرێت.