لە قەڵەمبەری شاری سنە نەورۆز پیرۆز کرا
مەراسیمی نەورۆز لە یەکێک لە باخچەکانی ناوچەی قەڵەمبەر لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

سنە
لە ناوچەی قەڵەمبەری شاری سنە، دوێنێ مەراسیمی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە کردنەوەی ئاگرێکی گەورە و هەڵپەڕکێی کوردی بەڕێوەچوو، بۆ ئەمساڵیش بانگهێشتی خەڵکێکی زۆر کراوە تا مەراسیمەکە بە بەرفراوانی بکرێتەوە و جەژنی نەورۆز پیرۆز بکرێت.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە خێزان و گەنجان لە شاری سنە ئامادەبوون و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێ، گەنجان لە دەوری ئاگرەکە کۆبوونەوە و گۆرانی نەورۆزی حەسەن زیرەکیان دەوتەوە، هاوکات ژنانی ئامادەبوو ئاماژەیان بەوەدا ک نەورۆز نیشانەی ئازادی ژنان بووە و بە هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەکی کوردی تا درەنگانی شەو ئاهەنگەکە بەردەوام بوو.
ت.پ