ژنانی قەندیل: بە دروشمی کات کاتی ئازادییە بەشداری ئاهەنگی بناری قەندیل ببن
ژنانی بناری قەندیل بانگەوازی لە ژنانی باشوری کوردستان و هاوڵاتیان دەکەن، نەورۆزی ئەمساڵ لە بناری قەندیل پیرۆز بکەن و پەیامی تێکۆشان و سەرکەوتن بدەن.
ڕاپەڕین
ژنانی بناری قەندیل بانگەوازی لە ژنانی باشوری کوردستان دەکەن کە نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی لە ئاهەنگی بناری قەندیل پیرۆز بکەن و بە ڕۆحی تێکۆشانەوە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەن.
ڕوناهی ڕۆژهەڵات لە بانگەوازییەکدا بۆ نەورۆزی بناری قەندیل وتی: بە ڕۆحی ئارینا و دەستیناکان و بە دروشمی "کات، کاتی ئازادییە" پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەین.
ڕوناهی ڕۆژهەڵات وتیشی: بانگەوازی لە هەموو ئازادیخوازان دەکەین کە با نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە کات کاتی ئازادییە و لە قەندیلەوە بە هێزەوە کە ورە ببەخشێت، نەورۆز پیرۆز بکەین.
بڕیارە ئەمساڵ کاتژمێر ١١:٠٠ لە ڕۆژی ٢١ی ئادار، ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل بە دروشمی "وەرن هەموو پێکەوە نەورۆزی ئازادیی لە قەندیل پیرۆز بکەین" و بە بەشداری هونەرمەندان سەمیرە کارزان، نیان عەبدوڵا، ژینا سەقزی، پەیام ڕۆژهەڵاتی، فەرشاد ئەمینی، هۆزان کاوە، لوقمان سەلیم، کەریم خان سوورچی و گروپی چیای شەنگال بەڕێوەبچێت.
ت.پ