ئۆفیسی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە کرایەوە

بەسەرپەرشتی دکتۆر مهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، ٣٤ نەمام بە پێناسەی ٣٤ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە نێژرا، لە هەمان کاتدا ئۆفیسی ئەرشیفی دیجیتاڵی کرایەوە.

هەڵەبجە

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باخچەی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی نوخشە ناصیح، قائیمقامی هەڵەبجە بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە ٣٤ نەمامیان ناشت بۆ سەوزتر کردنی باخچەکە.

 

هاوکات لەلایەن بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجەوە بەشی ئۆفیسی ئەرشیفی دیجیتاڵی بۆ جینۆساید کرایەوە، کە کار بۆ ئەرشیفکردنی مێژووی هەڵەبجە دەکات.

 

١٦-٣-١٩٨٨ لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە بە چەکی کیمیای هەڵەبجە کیمیاباران کرا، بەهۆیەوە ٥٠٠٠ هاوڵاتی شەهید بوون و زیاد لە ١٠ هەزار هاوڵاتی بریندار و بێسەروشوین بوون، هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا لە چوارپارچەی کوردستان هاوخەمی بۆ هەڵەبجە دەردەبرێت و لە باشوری کوردستانیش بە چالاکی جۆراوجۆر ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت.

 

ت.پ