لە ئیدلب مامۆستایان لە پێناو مافەکانیان مانیان گرت
مامۆستایانی ئیدیب لە بەرامبەر ئەو حکومەتەی کە لەلایەن چەکدارانی هەتەشە دامەزراوەو لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا نیوەی مووچەکانیانی بڕی، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەستیان بە مانگرتن کرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/12/20241231-20241231-20241231-idlib-jpg11a4e8-image-jpg80da21-image-jpg71a821-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەو مامۆستایانەی لە گوندەکانی ئیدلبی سووریا کاردەکەن، ناڕەزایەتیان دەربڕی، چونکە لە مانگی حوزەیرانەوە مووچەکانیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نەدراوە و لە دوو مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٥٠% کەمکراوەتەوە و بڕیاریان داوە واز لە کارەکانیان بهێنن.
بەپێی هەواڵی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ مامۆستایان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ئیدلب چالاکییەکیان ڕێکخست، مامۆستایان وتیان: لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤ەوە هەموو مانگێک مووچەمان نەدراوە، بڕیاری بڕینی ٥٠%ی مووچەی مانگانەمان بارودۆخی سەختی ئێمەی جددیتر کردووە، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا ئێمەی مامۆستا کە لە خوێندنگەکانی ئیدلب لە ئەرکداین، ناچینەوە دەوام و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان تا ئەو کاتەی داواکارییە ڕەواکانمان جێبەجێ دەکرێت.
ئەو مامۆستایانە ڕایانگەیاندووە، لە مانگەکانی هاوینەوە مووچەکانیان دواکەوتووەو داواش لە حکومەت دەکەن کێشەکان چارەسەر بکات.