ڕۆژنامەنووسانی کوژراو یاد دەکرێنەوە
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا (MKG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات (DFG)، مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ڕۆژنامەنووسانی کوژراو، جیهان بیلگین و نازم داشتان ساز دەکەن.

ئامەد
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا (MKG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات (DFG) بۆ یادکردنەوەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان، کە لە ١٩ی کانوونی دووەم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریام لە ڕۆژئاوای کوردستان لە هێرشێکی ئاسمانیدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا بە ئامانج گیران و کوژران، مەراسیمێکی یادکردنەوە لە نێوان کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ لە بینای کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات (DFG) ئەنجامدەدەن.