مەنبج، سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە مەنبج گیانیان لەدەستدا
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر تورکەکان لە مەنبج ٣ ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و گیان لەدەستدانی ٣ ئەندامیانی ڕاگەیاند، هەروەها دەڵێت: لە هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر کانتۆنی مەنبەج ٣ لە ئەندامانمان بە ناوەکانی قەمەر سواد و ئایشە عەبدولقادر و ئیمان گیانیان لەدەستداوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا؛
سێ ئەنداممان بە ناوەکانی “قەمەر سواد، ئایشە عەبدولقادر و ئیمان” لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون، هەر سێ هاوڕێکەمان نموونەی گیانبازیی بوون و لە بەرامبەر مردندا بە قارەمانێتی پێداگرییان کرد.
شەهیدبوونی ئەو هاوڕێیانەمان دەبێتە سەرەتایەکی نوێی پەیمان نوێکردنەوە، بەدەستهێنانی ئازادیی و سەربەخۆیی، قەمەر، ئایشە و ئیمان لە دژی هێزە تاریکپەرست و دوژمنان شەڕێکی توندیان کرد و لە پێناو پاراستنی منبجدا گیانبازیی گەورەیان نواند.
بانگەوازی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین دەستبەجێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر منبج ڕابگرن و هاوڵاتییانی مەدەنیی لە تاوانەکانی شەڕ بپارێزن.