هێرشەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن
هێرش و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر مەنبج و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا حەلەبیان داگیرکرد، لە هەمان کاتدا چەتەکان هێرشیان کردە سەر کانتۆنی شەهبا-عەفرین. لە ئەنجامی ئەو داگیرکارییە، دەیان هەزار کەس ڕوویان لە ناوچە ئارامەکانی خۆبەڕێوەبەری کرد، لە ٧ی کانوونی دووەمدا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر مەنبج و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە بەرامبەر هێرشەکاندا شەڕڤانانی هەسەدەو یەپەژە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانیان لە بانگەوازی سەفەربەری لە ڕێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕەوە کرد، پشتگیری هەسەدەو یەپەژە دەکەن.
لە مەنبج ئەنجومەنی سەربازی هێرشی چەتەکانیان تێکشکاند
لە ٧ی کانوونی یەکەمدا لە سێ بەرە شەڕێکی توند لە مەنبج ڕوویدا، ئەنجومەنی سەربازی مەنبج هێرشی چەتەکانی بەتاڵکردەوە، لە شاری مەنبج و گوندەکانی شەڕ و ململانێی توند هەیە، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج و باب، هێزەکانی جەبهەت ئەکراد گورزی قورس لە چەتەکان دەدەن، جگە لەوەش، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەونی سوپای تورکیا، سێ جار پردی قەرەقۆزاقی نێوان ڕووباری فورات کە کانتۆنی فورات و مەنبج بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کردە ئامانج.
تل تەمر
دوێنێ حکومەتی تورکیا گوندەکانی تەویلە و ئوم ئەلخێری سەر بە شاری تل تەمری بە گولـلەهاوەن تۆپباران کرد، هەروەها ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی گوندی ئوم ئەلکێف لە ڕۆژئاوای شاری تل تەمری سەر بە کانتۆنی جزیرەی بە چەکی قورس تۆپباران کرد.
کردەوەی نامرۆڤانە دژی خەڵکی عەفرین دەکرێت
لە چوارچێوەی درێژەدان بە تاوانەکانی دژی هاووڵاتییان، چەتەکانی دەوڵەتی تورک ١٥ کۆچبەری کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبایان ڕفاند کە هەوڵیان دەدا بگەنە کانتۆنی تەبقا، چەتەکان داوای چوار هەزار دۆلاریان کردووە بۆ ئازادکردنی هەر هاوڵاتییەک.
لە کانتۆنی جزیرە سێ هەزار و ٨٠٠ خێزان جێگیر کران
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەهبا، جارێکی دیکە کۆچبەرانی عەفرین دەستیان بە کۆچکردن کرد، بەپێی زانیارییەکانی ئەندامی چاودێری کۆچبەران، سێ هەزار و ٨٠٠ خێزان گەیشتوونەتە کانتۆنی جزیرە، دوێنێش ٢٠٠ خێزان لە حەسەکە و ١٩٧ خێزان لە قامیشلۆ نیشتەجێ کران، لەسەر بانگەوازی سەفەربەری خۆبەڕێوەبەری، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چالاکییدان و٠ هاوکاری پێشکەش بە کۆچبەران دەکەن.