لە ئەڵمانیا چاکسازی لە لەباربردنی منداڵ خرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە

لە ئەڵمانیا ڕەشنووسێک بۆ چاکسازی لەباربردنی منداڵ ئامادەکراوە و لە ئەنجومەنی فیدراڵی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. تا ئێستا نازانرێت پێش هەڵبژاردن بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە یان نا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەنجومەنی فیدڕاڵی ئەڵمانیا، لەباربردنی منداڵ (پاراستنی منداڵ) کە قەدەغەیە، تاوتوێ دەکرێت و ناڕەزایەتی بە دوای خۆیدا هێناوە.

 

چاکسازییەکان چین؟

لە ئێستادا لە ئەڵمانیا بەپێی مادەی ٢١٨ لە یاسای سزادانی ئەڵمانیا لەباربردنی منداڵ قەدەغەیە. بەڵام ئەو لەباربردنانەی کە لە ماوەی ١٠ هەفتەی یەکەمدا ئەنجام دەدرێن، بە مەرجێک پێشوەختە ژنەکە ڕاوێژکاری وەربگرێت، سزا نادرێت. هەروەها کاتێک ژنێک بە هۆکاری پزیشکی یان لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا دووگیان دەبێت، دەتوانرێت منداڵ بەهۆیەوە ببرێت. هیچ سزایەک بۆ ئەمە نییە.

 

زۆربەی پەرلەمانتارانی پارتی سەپەدە و گرین سەرنجیان لەسەر پێشنیاری چاکسازی لە ڕێساکانی ئێستای لەباربردندایە. ئەوان دەیانەوێت لەباربردنی منداڵ لە یاسای تاوانەکان لاببرێت. لە پێشنیازەکەدا داوا کراوە کە لەباربردنی منداڵ تا هەفتەی ١٢ بە شێوەیەکی یاسایی قبوڵ بکرێت و سزا نەدرێت. داوا دەکرێت لە داهاتوودا تێچووی لەباربردنی منداڵ لەلایەن بیمەی تەندروستیەوە بدرێت.

 

سەرنجەکان بۆ پێشنیارەکە

پارتە کۆنەپەرستەکانی وەک یەکێتی دیموکراتی مەسیحی (CDU)، یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی (CSU)، بەدیلێکی پۆپۆلیستی ڕاستڕەو بۆ ئەڵمانیا (AfD) و دیموکراتە ئازادەکان کە لە هاوپەیمانی جیابوونەتەوە، ئامادە نین چاکسازییەکە پەسەند بکەن. هەروەها کەنیسەی کاسۆلیکی ویستویەتی ئەو ڕێکخستنەی ئێستا بپارێزێت. لەو ڕێکخستنەدا کە ئێستا باسی لێوە دەکرێت، دیاری دەکرێت کە ژیانی لەدایک نەبوو یان کۆرپەلە بە شێوەیەکی گونجاو پارێزراو نییە.

 

هەروەها ئەوانەی دژی چاکسازییەکەن دەڵێن هیچ لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە پەیڕەوەکە دەست پێناکرێت، بۆیە ئژنی دووگیان و پزیشک وەک تاوانبار سەیر دەکرێن و ئەوانیش ئەوە پەسەند ناکەن. بوشمان، وەزیری پێشووی داد، لەنێویاندا زۆرێک لە شارەزایانی یاسایی، قەناعەتیان بەوە نییە کە پڕۆژە یاساکە لەلایەن دادگای دەستوورییەوە پەسەند بکرێت.

 

بۆ ئەو گۆڕانکارییە پێشنیار کراوە، دیاری کراوە کە لە کۆی ٧٣٣ پەرلەمانتار تەنیا ٣٢٧ پەرلەمانتار بەڵێیان وتووە. بەڵام بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت پێویستە ٣٦٧ دەنگی بەڵێ بدرێت. هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لە ئەڵمانیا لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. نازانرێت تا ئەو کاتە دەنگدان لە ئەنجوومەنی فیدراڵی ئەنجام دەدرێت یان نا.