دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی گۆشەگیریی ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی کانتۆنی فورات بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و دژی سیستمی ئەشکەنجە و جینۆسایدی ئیمرالی ڕێپێوانیان کرد.
کۆبانێ
هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردو لە گۆڕەپانی شەهید عەگید وەستا، دواتر ساڵح نوح ، بەناوی دانیشتووانی کانتۆنی کۆبانێی بەڕێوەبەری پەیەدە قسەی کرد.
ساڵح نوح وتی: وەک دەزانرێت ڕێبەری مرۆڤایەتی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕووبەڕووی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی نامرۆڤانە دەکرێت، ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی بێوێنە دژی ئەم سیستمە بەڕێوە دەبات، وەک گەلێک کە بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە بووین، هەمیشە لەسەر دۆزی ڕێبەرەکەمان دەبین، هەرگیز دەستبەرداری ئەم بەرخۆدانە نابین، چونکە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ئیرادە و بەرخۆدانی گەلی ستەملێکراو، کەس ناتوانێت ئەم ئیرادە و بەرخۆدانە تێکبشکێنێت، ٢٦ ساڵە سنووردارکردن بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنن، بەڵام نەیانتوانیوە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بشکێنن، ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و نەتەوەی دیموکراتیک ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکەین.
"بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ل مەیداندا دەبین"
ئەمینە یاسین، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕایگەیاند، ڕێپێوان دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: تا دڵۆپێک خوێن لە ڕۆحماندا هەبێت، ئێمە بە شوێن ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆین و هەمیشە خەبات بۆ ئازادی ئەو دەکەین، لە مەیدانەکان بن، بە تێکۆشانی ژنان و گەلت ناوچەکە کۆتایی بە سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید لە ئیمرالی دێنین، وەک دایکان لەسەر بنەمای بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکدەخەین و لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستدەهێنین.
ڕێپێوانەکە بە دروشم کۆتایی هات.