ژنانی سوەیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چوونە مەیدان

ژنانی سوەیدا بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە گۆڕەپانی کەرەمە کۆبوونەوە، ژنان داوای تێکۆشانیان کرد بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان.

سوەیدا

 

ژنانی سوەیدا بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی و ژنان بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە ناوچەی کەرەمە کە ساڵ و نیوێکە خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت، کۆبوونەوە و داوای دادپەروەری و ئاشتییان کرد، هەروەها ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، تا ئەو کاتەی داواکاریەکەیان جێبەجێ دەکرێت مەیدان بەجێناهێڵن و خەباتیان زیاتر دەکەن.

 

ژنان جل و بەرگی پرتەقاڵییان لەبەردا بوو و پانکارتیان بە دروشمی "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان"یان لەسەر بوو و بەرز کردەوەو وتیان: پێویستی بە کۆتاییهێنان بە توندوتیژی هەیە.

 

"ئێمە بۆ خۆمان لە تێکۆشانداین"

مامۆستا ئیلهام ڕیدان، کە بەشداریی ئەو چالاکییەی کرد، ئاماژەی بەوەدا بە جلی پرتەقاڵی بەشداری کردووە، کە ڕەنگێکی جیاواز و گەشبینانەیە و نوێنەرایەتی ئایندەیەکی بێ توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان دەکات، ئەم بۆنەیە خۆشەویستی ئەوان بۆ ئارامی و ژیان نیشان دەدات، هەمیشە بەرەنگاری توندوتیژی پیاوان و سیستم دەبنەوە چونکە چالاکییەکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەستی پێکردووە، تا داواکاریەکەیان جێبەجێ نەکرێت چالاکییەکانیان ڕاناگرن، وتیشی: لە ڕابردووەوە لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا ژن بە بچووکتر لە پیاو دادەنرا، پیاوان دەستوەردان لە ژیانی ژنان بە مافی خۆیان دەزانن، پێویستە ژنان هۆشیار بن لە بەرامبەر ئەم بیرکردنەوەیە، بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن، تا کۆتایی گەشە دەکەین، لە هەوڵەکاندا بە بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی باش بۆ خۆت و منداڵەکانت.

 

ڕاقیە شاعر، کە بەشداریی ئەو بۆنەیە کردو ڕایگەیاند، ٤٥٧ ڕۆژ بەسەر ئەو چالاکییەدا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە، لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا شاهیدی زۆر ڕووداو بووە و وتی: "لە چالاکییەکەماندا لەم هەفتەیەدا، بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کۆبووینەوە، دەمانەوێت توندوتیژی دژی ژنان کۆتایی پێبێت، ژنان ڕووبەڕووی چەندین جۆری توندوتیژی دەبنەوە، بەتایبەتی توندوتیژی خێزانی، بەڵام بەهۆی ترسی سزادان، بێدەنگ دەبن و ناهێڵن ڕووداوەکانی توندوتیژی ئاشکرا ببن.