لە زیندانی ئەڤین فشار لەسەر ژنان زیاتر دەبێت
ئاژانسی هەواڵی هەرانا ڕاگەیاند کە بەرپرسانی زیندانی ئەڤین سزای زۆرێک لە زیندانیانی ژنیان داوە و سەروناز ئەحمەدی، پەخشان عزیزی، نێرگس محەمەدی و وریشە مورادیش لەو زیندانیانەن.

ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی چالاکانوانان مافی مرۆڤی ئێران (هەرانا) لە هەواڵەکانی خۆیدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی زیندانی ئەڤین پەیوەندی کردنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان قەدەغە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ٢٢ زیندانییەکە لە مافەکانیان زەوتکراون و ڕێگەیان پێنادرێت کەسوکاریان ببینن. بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری سزادانەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژنانی زیندانیکراو لە ماوەی ڕابردوودا داوای چوونە نەخۆشخانە و چارەسەریان کردبوو و ناڕەزایی خۆیان نیشان دابوو.
هەر بەپێی هەمان هەواڵ، سەروناز ئەحمەدی، پەخشان عەزیزی، نێرگس محەمەدی و وریشە مورادیش لەو ژنانەن کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.