ڕژێمی ئێران سزای سێ مانگ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاند

ڕژێمی ئێران سزای سێ مانگ زیندانی بەسەر مامۆستا سەوسەن حەسەن زادە، مامۆستای زمانی کوردیدا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، لقی دادگای بۆکان، سەوسەن حەسەن زادە، مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، ، بە سی مانگ زیندانی سزا دا.

 

زاندرا کە سزاکە بە بیانووی "پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت" دراوە.

 

مامۆستا سەوسەن حەسەن زادە، مامۆستای زمانی کوردی ماوەی ١٧ ساڵە لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری وانەی زمانی کوردی دەڵێتەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانییەوە چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.