لە بارەی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە سیمینارێک بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی ڕێگری‌کردن لە توندوتیژی لە کاتی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە شاری هەڵەبجە سیمینارێک بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان بەڕێوەچوو.
هەڵەبجە
دوێنێ لە هۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی لە شاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە گەنجان، نوسینگەی مافی مرۆڤ لقی هەڵەبجە سیمینارێکی تایبەتی سەبارەت بە هۆشیاری ناتوندوتیژی لە پرۆسەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن بۆ گەنجان ڕێکخست.
گوڵستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لقی هەڵەبجە وتی: له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ ئهوەداین هه‌موو كه‌س ئازاد بێت و نه‌گاته ئه‌وه‌ی زیان به كۆمه‌ڵگە بگه‌یه‌نێت و توندوتیژی دروست ببێت، ئێمەش وەک نوسینگەی مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتییە، پێمان وایە دەبێت ئەو نازناوە به هه‌ند وه‌ربگرین و نه‌هێڵین نازناوه‌كه‌مان له‌كه‌دار بێت، هەروەها شێوازه‌كانی بانگه‌شه به دروستی بەڕێوە ببرێت و مه‌به‌ستە سه‌ره‌كییه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه و پێویستیشە گه‌نجان هۆشیار بن لە هەموو جۆرە تەشهیر و توندوتیژیەک.
سەبارەت بەوەی چ لایەنێک بەشدارە لە سیمینارەکەدا، گوڵستان محەمەد وتی: سەرجەم لایەنەکان و گەنجان بانگهێشتکراون بێ جیاوازی، چونکە ئامانجمان پاراستنی شكۆی مرۆڤایه‌تییە. هەرچی سەبارەت بە ڕۆژی هەڵبژاردنە تیمی تایبەتی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سەرجەم بنکەکان چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و كه‌موكورتیه‌كان ده‌كه‌ینه ڕاپۆرتێك ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دووباره نه‌بێته‌وه.