مهرەنگ بەلووچ یەکێکە لە ١٠٠ سەرکردە تازە پێگەیشتووەکانی جیهان

مهرەنگ بەلووچ لەلایەن گۆڤاری تایمەوە وەک یەکێک لە ١٠٠ سەرکردە تازە پێگەیشتووەکانی جیهان ناسێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

مهرەنگ بەلووچ، چالاکوانی مافی مرۆڤ و چالاکوانی مەدەنی دژ بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە پاکستان و کوشتنی نایاسایی لەلایەن سوپای پاکستانەوە لە پارێزگای بەلووچستان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە وەک یەکێک لە سەرکردە تازە پێگەیشتوەکانی جیهان دەستنیشانکرا.

 

لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە گۆڤاری تایم ساڵانە ١٠٠ کەسی کاریگەر لە جیهاندا دەناسێنێت، ئەم گۆڤارە لە ساڵی ٢٠٢٤دا مهرەنگ بەلووچ، چالاکوانی سیاسی بەلووچ وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤دا بڵاو کردەوە.

 

گۆڤاری تایم لەکاتی ناساندنی ئەم چالاکە مافی مرۆڤە وەک یەکێک لە سەرکردە تازەپێگەیشتوەکانی جیهان، لەسەری نووسیویەتی: سەرەڕای ئەو هەموو هیوایەی [لەناو نەتەوەی بەلووچدا زیندوو بووەتەوە] کە نوێنەرایەتی دەکات، مهرەنگ بەلووچ دڵنیا نییە ئایا ئەو ڕۆژە دەبینێت کە کۆمەڵگەکەی لە ئاژاوەدا نەماوە، ئەم پزیشکە تەمەن ٣١ ساڵە کە بووەتە ئامانجی هەراسانکردن و دەستگیرکردن و هەوڵی تیرۆرکردن، دەڵێت؛ "ژیانمان لە پاکستان ڕوون نییە".

 

بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و کوشتنی دەرەوەی یاسایی زیاتر لە دوو دەیە بەشێک بووە لە سەرکوتکردنی حکومەت لە دژی گەلی بەلووچ. مهرەنگ بەلووچ دوای دیارنەمانی باوکی و دۆزینەوەی تەرمی مردووەکەی لە ساڵی ٢٠١١، پەیوەندی بە ڕیزەکانی شەڕڤانان و داواکارانەوە کرد. ئەو لەگەڵ سەدان ژنی دیکە کاتێک زۆرێک لە پیاوانی کۆمەڵگەکە دیارنەماون یان کوژراون، دەستی بە خەباتکردن بۆ مافەکانی بەلووچەکان کردووە.

 

پێشتر مهرەنگ بەلووچ ڕیبەرایەتی سەدان ژنڕێپێوانێکی دوورودرێژی بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان ئەنجامدا و وێڕای داوای دادپەروەری، زیادی کرد:"هەڕەشەکان زۆرن، سەرکوتکردنێکی زۆر هەیە، بەڵام هێشتا خەبات بۆ مرۆڤایەتی دەکەین".