ژنانی فەلەستینی لە نێوان ئاوارەبوون و بۆردووماندان

ژنان لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی ڕاستینەیەکی سەختی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئازاری قووڵ دەبنەوە، و لە بەرامبەر گەمارۆیەکی بێبەزەییانە و وێرانکارییەکی بێکۆتاییدا خەبات دەکەن بۆ مانەوە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- لە شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززەدا، چیرۆکەکانی ژنانی فەلەستینی وەک سیمبولی بەرخۆدان دەردەکەون لە نێوان ئاوارەبوونی زۆرەملێ، لەدەستدان و فشارە دەروونییەکان، ژنان لە ڕاستینەیەکی تاڵدا دەژین لە ئاماری جەنگدا بارگرانی لەدەستدان و هەژاری لەسەر شانیان هەڵدەگرن و لە نێوان وێرانکاریدا خەبات دەکەن بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە.

 

ڕاویە ئیسلیم ژنێکی فەلەستینییە و تەمەنی لە شەستەکاندایە، ڕووبەڕووی شەڕێکی بێوچان دەبنەوە لەسەر خاکەکەیان کە لە هەموو لایەکەوە وێران بووە، غەززە یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بە بۆردوومان و وێرانکاری لە کاتی شەڕەکەدا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە.

 

ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئازاری بەردەوام

ڕاویە ئیسلیم، کە لە گەڕەکی شوجاعییە دەژی، لە سەرەتای شەڕەوە شاهیدی هێرشی زۆر بووە، بەڵام هەرگیز بیری لە ئاوارەبوون نەکردووەتەوە، وتی: پێمانوابوو بۆردوومانەکە کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت، ئێمە هاوڵاتی مەدەنین کە پەیوەندییمان بە هیچەوە نییە، بەڵام ئەم هیوایانە بە خێرایی چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی شەڕەکە لەناوچوون، کاتێک بۆردوومانەکان گەڕەکەکەیان گرتەوە و ناچاریان کردین بە زۆر بچینە کۆمەڵگەی شیفا، کە بەهۆی قەرەباڵغی قوتابخانە و زانکۆکان بە خەڵکی ئاوارە، هیچ شوێنێکی تر نەبوو بۆ ڕووتێکردن.

 

لە کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا، ئەو و ئەندامانی خێزانەکەی چەند مانگێکی سەختیان لە ژینگەیەکی پیسدا بەسەر برد کە خاڵی بوو لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، بەڵام ئەم پەناگە کاتییە ئەوەندە پارێزراو نەبوو کە پێیانوابوو هێزەکانی ئیسرائیل درێغییان نەکرد لە هەڵکوتانە سەر ئەو کۆمپلێکسە ، لەشکرکێشییەکی زەمینی ڕاگەیاند “ئەوە ساتێکی ترسناک بوو بۆ هەمووان”

 

دووبارە ئاوارەبوون و لەدەستدانی هیوا

 دوای ئەوەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە هێرشەکەی سەر کۆمەڵگەی شیفا ڕزگاری بوو، لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە خوێندگەیەک کردو لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا، گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شوجاعیە، بەڵام هێشتا ترس کۆتایی نەهاتبوو، لە کۆتایی مانگی ئاداردا گەڕایەوە، ئەمجارەیان توندوتیژییەکە توندتر بوو و لەناکاو بوو، چونکە فیشەک و گولـلە لە هەموو شوێنێکدا هەبوو،و هەمووان سەریان سوڕمابوو، تەنها بیریان لەوە دەکردەوە کە چۆن خێزانەکەیان ڕزگار بکەن پێش ئەوەی گەمارۆ بدرێن، وتی: ئێمە نەمانتوانی ڕزگارمان بێت و هێزەکانی ئیسرائیل لە هەموو لایەکەوە گەمارۆیان داین، چارەنووسی ئێمە چییە؟.

 

هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نوێ، خۆڕاگریی بێسنوور

 ئازارەکانی ڕاویە ئیسلیم هەر بەوەوە نەوەستا، بەو پێیەی کوڕەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەستبەسەری مایەوە بەبێ ئەوەی چارەنووسی خۆی بزانێت، تا دواتر لەلایەن یەکێک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە پشتڕاستکرایەوە کە هێشتا لە زینداندایە، ئەم دەستبەسەرکردنە بارگرانییەکی نوێی خستە سەر شانی وەک چۆن بووەتە بەرپرسیار لە پشتگیریکردنی منداڵەکانی و منداڵەکانی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی، دۆخی دارایی لە باکوری غەززە گەیشتووەتە سفر بەهۆی نەبوونی نەختینەیی دارایی و سەپاندنی سنووردارکردن.

 

بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەی سەرەتایی و بڵاوبوونەوەی هەژاری و زیادبوونی برسێتی وایکردووە ژیانی ڕاویە ئیسلامی ببێتە ململانێی ڕۆژانە بۆ مانەوە، وتی: هەموو ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت تەحەدایەکی نوێیە، بەڵام تەنانەت ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی گەمارۆدان و کەمی سەرچاوەکاندا قورس بووە، ئێمەی ژنان دەتوانین بە سادەترین تواناکانی بەردەست هەموو شتێک بکەین، ژنانی فەلەستینی لە غەززە ڕووبەڕووی ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەبنەوە، ڕۆژانە خەبات دەکەن بۆ مانەوە.

 

تێکچوونی تەندروستی و دوا هیوا

جگە لە ئازارەکانی ڕۆژانە، ڕاویە ئیسلیم تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ بووە لەگەڵ تێکچوونی باری تەندروستی ژیانی سەختتر دەبێت، بینینی چاوەکانی لاواز بووە،  ئەمەش دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو بارودۆخە سەختەیە کە تێیدا دەژی.

 

سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە بەسەریدا تێپەڕیوە، ئەمڕۆ گەورەترین ترسی ئەوەیە کە نەتوانێت کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی ببینێت پێش ئەوەی بینایی بە تەواوی لەدەست بدات.

 

ڕاستینەی ژنانی فەلەستینی لەژێر گەمارۆدان

 چیرۆکی ڕاویە ئیسلیم نوێنەرایەتی ڕاستینەیەکی کارەساتبار دەکات کە بە هەزاران ژنی فەلەستینی لە غەززە ڕووبەڕووی دەبنەوە، کە نەک هەر بەرکەوتەی لەدەستدانی ئازیزانیان یان ئاوارەبوون لە ماڵەکانیان، بەڵکو بەدەست کاریگەرییە دەروونی و جەستەییەکانی شەڕەوە دەناڵێنن، هەروەها ژنان لە غەززە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبنەوە بۆ ئەوەی ڕۆژانە بژین بۆ ئەوەی پشتگیری خێزانەکانیان بکەن لەکاتێکدا ئابوورییەکی وێران و گەمارۆدان هەیە، سەرەڕای هەموو ئەم سەختییانە، هێز و خۆڕاگری نیشان دەدەن.