ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی نیپاڵ بەرز بووەوە
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی نیپاڵ بۆ ١٩٣ کەس بەرزبووەوە، هەروەها ٣١ کەس بێسەروشوێنن.

ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولەوە بارینی بارانی بەخوڕ لە نیپاڵ دەستیپێکردووەو بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
بەرپرسانی وڵاتەکە ئاماژەیان بەوەکرد، تەرمی زیاتر لە ٣٥ کەسیان لەناو سێ پاس و ئۆتۆمبێل لە نزیک شاری کاتماندوو دەرهێناوە، ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی گیرانی رێگەکانەوە سەرنشینەکانیان خەوتبوون و چەند بەردێک بەهۆی داڕووخانی شاخەوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون.
ریشی رام، وتەبێژی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە وتوویەتی: سەرنجمان لەسەر ڕزگارکردنی ئەوانەیە لە ڕێگە سەرەکییەکان گیریان خواردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسمان رزگارکردووە.
ژمارەیەک لە ڕێگاکان داخراون و کارەبا و ئینتەرنێت لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە پچڕاون هەروەها خوێندنگەو زانکۆکان داخراون.