گواستنەوەی مینا سوڵتانی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ

میلاد محەمەدی کوڕی دایە مینا سۆڵتانی، گواستنەوەی دایکی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

میلاد محەمەدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ی خۆی نووسیویەتی: لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر کورتدا کە دایکم (مینا سوڵتانی) لەگەڵ کەسێکی خزمدا کردبووی، لە یەک ڕستەدا وتی کە لە ژێر دەستی ئیتلاعاتی شاری ورمێدایە.

 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە: ڕژێمی ئیسلامی بەرپرسیارە لە ژیانی دایکم، ئێوە ناتوانن بە گرتنی بنەماڵەکانمان بێدەنگمان بکەن.

 

دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئەم مانگە لە شاری بوکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

 

میلاد محەمەدی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دایکی پێش دەستگیرکردنی تەلەفۆنی بۆ کردووە و ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو باڵەخانەیەی کە تێیدا نیشتەجێیە و دوای گەڕان بە هەموو یەکەکانیش، هاوژینی خاوەن ماڵەکەیشیان بردووە و دوای ئەوە هیچ پەیوەندییەکی دیکەیان بەبووە لەگەڵ دایکیدا.

 

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە بەربەستی دووهەمین ساڵیادی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی دا، دەزگا ئەمنییەکان فشاریان خستۆتە سەر بنەماڵە دادخوازەکان و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ئەو بنەماڵانە گیراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.