مانگرتنی حەورا نیکبەخت لە زیندانی ئەڤیندا بەردەوامە

حەورا نیکبەخت لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە قەدەغەکردنی سەردانی و پەیوەندی کردن، لە زیندانی ئەڤین دەستی بە مانگرتن کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

حەورا نیکبەخت، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین، لە بەردەم دەرگای پاسەوانی زیندانەکەدا، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە قەدەغەکردنی کۆبوونەوە و پەیوەندی کردن، لە ٧ی ئایلوولەوە ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە لە مانگرتن و تا ئێستا بەرپرسانی زیندان کاردانەوەیان نەبووە.

 

بە پێی زانیارییەکانی کەسوکاری حەورا نیکبەخت، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا نامەیەکی سەبارەت بە مافەکانی ژنان لە کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی زیندان بڵاو کردەوە، پاشان بۆ ماوەی مانگێک لە پەیوەندی تەلەفۆنی و سەردانی خێزانەکەی قەدەغە کرا،

 

هەروەها باس لەوە کراوە کە، حەورا نیکبەخت بە دەستنووسێکەوە کە لەسەری نووسراوە، "کۆماری ئیسلامی ڕاهاتووە کە مافەکانمان دابەش بکات، پێدانی مافێک لە بەرامبەر مافێکی تردا لە بنەڕەتدا زاڵمانەیە، دوژمنایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی مافی هەموو زیندانییەکی سیاسییە، وەک مافی سەردان و پەیوەندی، ئێمە لە هیچ مافێک بۆ مافێکی تر خۆشنابین"، لەبەردەم دەرگای پاسەوانی زیندان دانیشتووە.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، حەورا نیکبەخت بەشداری لە مانگرتنی پەریوش موسلیمی، زیندانییەکی دیکەی زیندانی ئەڤین کردووە، کە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زەوتکردنی پەیوەندیکردن و سەردانی بنەماڵەکەی، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی دایە.

 

حەورا نیکبەخت، چالاکوانی مافی ژنان، لە ١٢ی تەمموزی ئەمساڵدا دەستبەسەر کرا و بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەڤین گوازرایەوە، لە مانگی ئابدا لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە بیانووی "پڕوپاگەندە دژی سیستم و سووکایەتیکردن بە خامنەیی" بە یەک ساڵ زیندانی سزا درا.