گەنجانی بادینان: نا بۆ داگیرکاری لەسەر خاکەکەمان
گەنجانی بادینان بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان دژی داگیرکاری دەوەستنەوە و دەڵێن: نا بۆ داگیرکاری.

ناوەندی هەواڵ
گەنجانی ئامێدی، شیلادزێ، ئاکرێ، دهۆک و ناوچە جیاوازەکانی بادینان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیان هەڵوێستی خۆیان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەخەنەڕوو و پەیامی "نا بۆ داگیرکاری" بڵاودەکەنەوە.
لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە، کە گەنجانی بادینان بە نووسینی دروشمەکانی "سڵاو لە شیلادزێوە، دژی داگیرکاری و خیانەت، نا"، "سڵاو لەوانەی بەرخۆدان دەکەن" هەڵوێستی خۆیان دەخەنەڕوو کە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و لەشکرکێشییەکان دەوەستنەوە و بێدەنگ نابن.
جێی ئاماژەیە دەوڵەتی تورکیا لەشکرکێشییەکانی بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان بەرفراوان کردووە و بە پێی ئامارێکی سی پی تی ئەمریکی زیاتر لە هەزار سەربازی ناردووەتە باشووری کوردستان و بنکە و بارەگاکانی جێگیر کردووە.