ئەو ژنانەی لە سیرت کە لەسەر هەڵپەڕکێ دەستگیرکرابوون ئازادکران

لە شاری سێرت لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ٤ کەس ئازاد کران کە ٢ منداڵیان تیادا بووە و بەهۆی هەڵپەڕکێوە دەستگیر کرابوون.

سێرت

 

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شاری سێرت گۆرانی کوردی وترا و ئەو دیمەنانە لە دیجیتاڵ میدیا لە لایەن هەژمارە ڕەگەزپەرستەکانەوە بڵاوکرانەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، ئەو کەسانەی هەڵدەپەڕین، کرانە ئامانج، ئەوانیش، ئا.ت. و س.ت.ی ١٧ ساڵ، ئەدانور تاشکەسنی ١٩ ساڵ، فیلیز تاشکەسنی ٤٢ ساڵ، تولین تاشکەسنی ٢١ ساڵ بوون و لە ٢٥ی تەمموزدا بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران.

 

لەو ژنانە فیلیز تاشکەسن بە مەرجی دەستبەسەری لە ماڵەوە ئازاد کرا و لە ٢٧ی تەمموزیشدا ٤ لەو ژنانە کە دوانیان منداڵ بوون، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.

 

لە کۆی ٥ کەس بە بیانووی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوەکە" دەستگیرکراون، ٤ کەسیان سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکرا، یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە لە دادگای تاوانە قورسەکانی سێرت لە سێرت بەڕێوەچوو و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی و خەڵکێکی زۆر بەشداری دانیشتنەکە بوون، هەر چوار زیندانییەکە لە ڕێگەی سیستەمی دەنگی بینراو (SEGBÍS) لە زیندانی جۆری M لە ​​ئیلحەوە بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد، فیلیز تاشکەسن و پارێزەرەکەش لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون.

 

لە سەرەتادا فیلیز تاشکەسن قسەی کرد و وتی: "چۆن تا ئەمڕۆ هەڵپەڕکێیان کردووە، دووبارە بە هەمان شێوە دەیکەنەوە، بە بڕوای ئێمە هەڵپەڕکێ قەدەغە نییە و تا ئەمڕۆش بەو شێوەیەیە"، دواتر هەر چوار زیندانییەکە قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە هەڵپەڕکێکەیان "پڕوپاگەندە" نییە و دەیانەوێت ئازاد بکرێن.
 

"پڕوپاگەندە نییە"

ئەو پارێزەرانەی داوای مافی قسەکردنیان کردووە، داوای ئازادکردنی موکلەکانیان کردوو، ڕاشیانگەیاند، دەستوەردان لەسەر هەڵپەڕکێ دژی یاسا و ئازادی ڕادەربڕین و دەستوور و ڕێککەوتننامەکانی مافی مرۆڤە.

 

بڕیاری ئازادکردن

داواکاری گشتی خواستی دانیشتنی دادگا درێژە بکێشێت، بەڵام شاندی دادگا بڕیاری خۆی ڕاگەیاند و بڕیاری ئازادکردنی هەر چوار زیندانییەکە و لابردنی کۆنترۆڵی دادوەریی دەستبەسەری لە ماڵەوە دا. هەروەها بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵاتی بۆ هەر پێنج کەسەکە دەرکرد و دانیشتنێکی دیکەی بۆ ٢٦ی ئەم مانگە دواخست.