لە سودان زیاتر لە ١٨ ملیۆن منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوە

ڕێکخراوی یونیسێف بۆ مافەکانی منداڵان ڕایگەیاند، لە سودان زیاتر لە ١٨ ملیۆن منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سودان شایەتی قەیرانێکی گەورەی ئاوارەبوونە بەهۆی بەردەوامی شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە ڕێگری لە گەیشتنی هاوکاری مرۆیی بۆ کامپەکانی ئاوارەبوون دەکات.

 

دوێنێ ١٢ی ئاب، نوێنەری یونیسێف لە سودان ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٨ ملیۆن منداڵ لە سودان وازیان لە خوێندن هێناوە، هەروەها وەک یونسێف هەوڵدەدەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کۆمەڵگەکان دەستیان بە دەرفەتی خوێندن بگات.

 

ئاماژەی بەوەدا، هەرچەندە بڕی خۆراک گەیشتووەتە ئاوارەکان، بەڵام بەهۆی سەختی گەیشتن بەس نییە بۆ کامپی زمزم، هۆشداریشیدا لەوەی دۆخی زیاتر لە ١٤ شوێنی سودان لە کامپی زمزم کەمتر خراپ نییە.

 

لە لێدوانێکدا لەسەر ڕاگەیاندنی برسێتی لەلایەن لیژنەی پسپۆڕانی خۆراک لە کامپی زمزم لە شاری فاشر لە باکووری دارفور، وترا: ئەمە شتێکی ئاسایی نییە کە ئاستی بەدخۆراکی لە ماوەی سی ساڵدا تەنها سێ جار ڕاگەیەندرا،  منداڵەکان بێهیوا بوون، دۆخێکی زۆر ورووژێنەرمان هەیە.

 

ئاماژەیان بەوەکرد، بەبێ بەدەستهێنانی ڕێککەوتنی ئاگربەست، دۆخەکە خراپتر دەبێت.