کۆنگرەی ستار کۆمەڵکوژی لە خوێندنگەیەکی کەرتی غەززە شەرمەزار دەکات

کۆنگرەی ستار ئەو کۆمەڵکوژییەی شەرمەزار کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لە دژی خوێندنگەی تابعین لە گەڕەکی دەراج لە ناوەڕاستی شاری غەززە ئەنجامیان دا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا کۆمەڵکوژیی هێزەکانی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان منداڵ و ژن بوون.

 

کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەکەیدا کە دوێنێ بڵاویکردەوە، پشتڕاستیکردەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ لە غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، هێرشی وێرانکاری بەردەوام لە زیادبووندایە، وەک خوێندنگای تابعین کە پەنابەرانی تیادا بوو کە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە هەڵاتوون.

 

کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەکەیدا ڕوونیکردنەوە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ژنان و منداڵان لە پەناگە و خوێندنگەکانی پەنابەران یەکێکە لە تاوانە هەرە قێزەونەکانی جەنگ، ئاماژەی بەوەدا بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکەن ئەم شەڕە نیشانی داوە، وەک لە هێرشەکەی ئەم دواییەی خوێندگەکاندا، کە تەنها ئازار و مەینەتی بۆ خەڵک دەهێنێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی بۆ تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات شەڕی غەززە بەشدار نییە لە ئازادی کۆمەڵگەکان، نە لە داهاتووی ژنان یان گەلان، بەڵکو تەنها خزمەت بە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران دەکات و هەوڵی پاراستن و فراوانکردنی دەسەڵاتیان دەدات.

 

کۆنگرەی ستار جەختی لە هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین و خەڵکی غەززە کردەوە، "لە کۆنگرەی ستار ستار هاوسۆزی تەواومان لەگەڵ گەلی فەلەستین و هەموو گەلانی ستەملێکراو دەردەبڕین کە لە پێناو ئازادی و دادپەروەریدا خەبات دەکەن، سەیری ژنان و هێزە دیموکراسیەکاندا بکە وەک سووریا کە سیستەمێکی دیموکراسییان بۆ کۆمەڵگەیەکی فرە کولتووری لە ناوچەکەدا دامەزراندووە، هیوای ڕاستەقینە بۆ گۆڕانکاری دیموکراسی و چارەسەری ئاشتیانە هەیە ئێمە بە یەکجاری شەڕ و کۆمەڵکوژی ڕەتدەکەینەوە، وەک چۆن درک بەوە دەکەین کە چارەسەرەکان لە ڕێگەی توندوتیژییەوە نایەن بەڵام لە ڕێگەی چەمکی برایەتی گەلان و ئاشتی دادپەروەرانەوە دێت.

 

سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە، ئازارێکی زۆری بۆ گەلانی فەڵەستین و جوولەکە هێناوە، جا چ لە ڕابردوودا بێت یان لە ئێستادا، بۆیە ئێمە پێمان وایە ئازادی بە خەباتی بەهێزی گەل و ژنان و بە لێکتێگەیشتنی دیموکراسی و ئاشتیانە بەدی دێت.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەختی لەوە کردەوە "شکاندنی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بەم شەڕە و زیادبوونی دڕندەیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، کوشتنی خەڵکی سڤیلی لێدەکەوێتەوە بۆیە بابەتەکە پێویستی بە ڕاگرتنی شەڕ هەیە و دەبێت گرنگی بە گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام کە کۆتایی بەو ململانێیە دەهێنێت بدرێت.