فێستیڤاڵی سۆزی دایک بەرهەمی ژنان نیشان دەدات
فێستیڤاڵی سۆزی دایک، بۆ دەستڕەنگینی و بەرهەمی خۆماڵی، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کرایەوە کە تێیدا بەرهەم و کاری دەستی ژنان نمایش دەکات.

ناوەندی هەواڵ
لە شاری یاری شەهیدان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ فێستیڤاڵی ساڵانەی سۆزی دایک کرایەوە، کە تیایدا چەندین بەهرەمەند و ژنی دەستڕەنگین و خاوەنکار بەشدارییان تێدا کردووە بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان.
فێستیڤاڵی سۆزی دایک بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئەو بابەتانەی لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت هەمە چەشنن، لە بابەتی خواردنی کوردەواری و کاری دەستی و پەرتوک.
بەدەر لە بەشداری ژنان بۆ نیشاندانی بەرهەمەکانیان، ژنان وەک سەردانیکەر ڕوو لە فێستیڤاڵەکە دەکەن و کاری ژنان سەرنجیان ڕادەکێشێت.