لە سویسرا ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە بۆ سی پی تی نێردرا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نامە کە لە لایەن "TJK-E" دەستی پێکرد، کۆی گشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە لە سویسراوە بۆ سی پی تی نێردراوە و داوا کرا بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکییەکان لە سویسرا بۆ هەڵمەتی ناردنی نامە بۆ سی پی تی کە لەلایەن تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپاوە بۆ کۆتاییهێنان بە سیستمی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، بەردەوامەو لە بێرن کۆتایی هات، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا کۆی گشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە نێردراوە.

 

هەڵمەتی نامە کە لە ١٩ی حوزەیران لە لۆزان، جنێڤ و سیۆن لە سویسرا دەستیپێکرد، لە زیوریخ، باسل، ئاراو، وینتەرتور، سانت گالێن، چور، لوزەرن و لۆکارنا بەردەوام بوو، دوێنێش لە بێرن بەردەوام بوو ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی بێرنی شەهید بەرژین زەندا لە بەردەم پۆستەخانەی ناوەندی کۆبوونەوە و سەدان نامە کە ئامادەیان کردبوو بۆ سی پی تییان نارد.

 

 لەو ٥ هەزارو ٨٩٠ نامەیەی لە سویسرایەوە نێردراوە، داوا لە سی پی تی کرا بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر گۆشەگیریدا جێبەجێ بکات.