لەیلا گوڤەن نامەیەکی بۆ باڵیۆزخانەکان نارد: کار بۆ چارەسەری ئاشتیانە بکەن
لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و زیندانی لە نامەیەکدا بۆ نوێنەرانی ١٦ باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە داوای چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد دەکات.
ئەنقەرە
لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، سیاسەتمەداری کورد لە زیندانی ژنانی سنجانەوە نامەیەکی نووسراوی ئاڕاستەی ١٦ باڵیۆزخانەی ئەنقەرە کرد و داوای لە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردکار بکەن و ئاماژەی بەوەکردووە، چارەسەری ئاشتیانە لە ئیمرالی تێدەپەڕێت و پێویستی بە پرۆسەی چارەسەری نوێ هەیە.
ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە بەرپرسیارێتی ئاشتی لە ئەستۆ بگیرێت و پرۆسەیەکی نوێ دەست پێبکرێت، پێش هەموو شتێک لە ئیمرالی و هەموو زیندانەکان گۆشەگیری توند هەیە، تا کۆتایی بەم پێشێلکارییە نوێیەی ئەشکەنجەدان ناتواندرێت پرۆسەیەکی نوێ دەست پێبکرێت، کاتێک وڵاتی کوردی دابەش بوو بەسەر چوار بەشدا، ئێوە بەرپرسیارێتیتان لەسەرە، ئێستا بەشداری بکەن، ناونیشان ئیمرالییە، قسەکەری سەرەکی عەبدوڵا ئۆجالانە.
باڵیۆزخانەکانی کە نامەیان بۆ نێردراوە ئەمانەن:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە
باڵیۆزخانەی نەمسا لە ئەنقەرە
باڵیۆزخانەی بەلجیکا لە ئەنقەرە
باڵیۆزخانەی ئینگلتەرا لە ئەنقەرە
باڵیۆزخانەی دانیمارک
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا
باڵیۆزخانەی فینلاند
باڵیۆزخانەی هۆڵەندا
باڵیۆزخانەی ئیسپانیا
باڵیۆزخانەی سوید
باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا
باڵیۆزخانەی کەنەدا
باڵیۆزخانەی نەرویج
باڵیۆزخانەی پورتوگال
باڵیۆزخانەی یۆنان