لە ماوەی ١١ ساڵدا ٦٩٥ منداڵ بە هۆی کارەوە گیانیان لەدەستداوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی کار، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا لانیکەم ٦٩٥ منداڵ لە ئەنجامی ڕووداوەکاندا لە شوێنی کاردا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی کار "ISIG" ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کاری منداڵان بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکە ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٣ لەخۆدەگرێت و لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، دیاری کرا کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لانیکەم ٦٩٥ منداڵ لە ڕووداوەکانی کوشتن لە شوێنی کاردا گیانیان لەدەستداوە.

 

زۆربەی ئەو منداڵانە بەهۆی ڕووداوەکانی شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە لە ڕەحا بوون

لە کۆی ئەو ٦٩٥ منداڵەی گیانیان لەدەستداوە، ٥٩٦ منداڵیان کوڕن و ٩٩ منداڵیان کچن، لە ڕاپۆرتەکەدا زانرا کە زۆربەی ئەو منداڵە کرێکارانە لە شاری ڕەحا گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕاپۆرتەکە؛ ٣٨٣ منداڵ لە کاری کشتوکاڵ و دارستاندا گیانیان لەدەستداوە، ٧٥ منداڵ لە کاری بیناسازی و ڕێگاوباندا گیانیان لەدەستداوە، ٥٢ منداڵ لە کاری کانزادا گیانیان لەدەستداوە، ٤٩ منداڵ لە کاری میوانخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٢٤ منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ٨٠ منداڵ لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پەنابەرن.