بە هۆی لافاوەکەی کینیا ٢٦٧ کەس گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کینیا بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش ١٨٨ کەسە.

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی ٣ هەفتەیە لە وڵاتی کینیا بارانی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و کاریگەری لەسەر ژیانی هەزاران کەس هەبووە، کیتور کیدیکی، سەرۆکی وەزارەتی ناوخۆی کینیا لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ٢٦٧ کەسە، ژمارەی بریندارەکانیش بە ٧٥ کەس مەزەندە دەکرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ٣٨٩ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە، ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٦ هەزار خێزان ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، ٩ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتووە و 4 هەزار کێڵگە وێران بوون.

 

هاوکات ١٧٦ کامپ بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دروستکراون.