٣٨ کەس کە لە ١ی ئایاردا دەستبەسەر کرابوون، دەستگیرکران

لە کۆی ٦٥ کەس کە ڕۆژی ١ی ئایار لە گۆڕەپانی ساراچهانی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرابوون، ٣٨ کەسیان دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

٦٥ کەس کە ڕۆژی ١ی ئایار لە گۆڕەپانی ساراچهانی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرابوون، دوێنێ ڕەوانەی دادگای دادی ئەستەنبوڵ لە چاغلایان کران، ١٣ کەس بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکران، ٥٢ کەسیش بە داواکاریی دەستگیرکردن بە بیانووی "دژایەتی دژی یاسای خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکانی ڕێپێوان"، "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" و "بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات" ڕەوانەی دادگا کران.

 

لە نێوان ئەو کەسانەی ڕەوانەی دادگا کران، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٨ کەس دەرچووە و ١٤ کەسی دیکەش بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازاد کران.