لە کۆی ٥ ژنی دەستبەسەرکراوی دەرسیم دوو ژنیان دەستگیرکران

لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٥ ژن لە دەرسیم دەستبەسەرکران، دوو ژنیان دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەی قسلەی دەرسیم، - مەکبولە ناکیش، ئەمینە سۆرگەچ، ئەیلەم سورگەچ، تۆرۆن دیلیزی تەمەن ٧١ساڵ و کچەکەی بەناوی ئۆزلەم دیلیز لە ٢٢ی  نیسان دەستبەسەرکران و دوای تەواوکردنی کاروبارەکان لە بڕێوەبەرایەتی پۆلیس گواستراونەتەوە بۆ دادگا.

 

ئەو ژنانە بە داوای دەستگیرکردن لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕەوانەی دادگا کراون، دوای ئەوەی لە دادگا وتەیان دا سی ژنیان ئازاد کران، ئەمینە سورگەچ و ئەیلەم سورگەچ بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "یارمەتیدانی ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکران.