یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆز کرد
یەرەژە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزکرد و داوای لە ڕۆژنامەنووسان کرد، لە شوێنپێی شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد بۆ ژیانێکی ئازاد تێبکۆشن.
ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەرەژە به بۆنەی ١٢٦ەمین ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوه و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە بۆ گەلی کورد و کوردستان، چونکە یەکەم بناغەی چاپەمەنی کوردی لەم ڕۆژەدا دامەزراوە.
یەرەژە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە کوردستان و جیهان پیرۆزکرد و گوربەتەلی ئەرسۆز، دامەزرێنەری ڕۆژنامەی شەرڤین بینگۆل و ڕۆژنامەنووس دیلیشان ئیبیش و نوژیان ئیرهان و هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازادی و دیموکراتیکی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، بڵاوکردنەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی "کوردستان" لەلایەن میقداد بەدرخان لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی و تۆوی ڕاگەیاندنی ئازادی ژنان بوو، کە بە دەرکەوتنی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
یەرەژە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بەڵێنی دا کە ڕێگای شەهیدان و دەنگی ژنانی کورد و کوردستان بگرێتەبەر و سەرنج ڕابکێشێت بۆ دۆسیەکانی ژنان و ڕۆڵی سەرەکییان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.
یەرەژە داوای لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە بە هەنگاوەکانی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد بۆ ژیانێکی ئازاد تێبکۆشن و هەوڵەکانی جینۆسایدی جەستەیی و ڕۆشنبیری و دەروونی دژ بە ژنان تێکبشکێنن.