یەکیەتی ژنانی سودان داوای کۆتایی هێنان بە ململانێکان دەکات

یەکیەتیی ژنان خوازیاری پێکهێنانی گەورەترین بەرەی مەدەنی فراوان و بنچینەین کە هەموو هێزە نیشتمانی، دیموکراسی و شۆڕشگێڕەکان لەخۆ بگرێت لە پێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمەلایەنە و بەردەوام لە سودان.

سودان

 

یەکێتیی ژنانی سودان جەختی لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان، و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کردەوە لە پێویستی هاوکاری و کاری هاوبەش بە مەبەستی فشارخستنە سەر هەردوو لایەنی ململانێکان بۆ وەستاندنی شەڕ بەبێ مەرجی پێشوەختە، داوای ڕێککەوتنی کۆتایی ئاگربەست و کشانەوەی هەموو هێزە سەربازییەکان دەکەن.

 

یەکیەتیی ژنان خوازیاری پێکهێنانی گەورەترین بەرەی مەدەنی فراوان و بنچینەیی بوو کە هەموو هێزە نیشتمانی، دیموکراسی و شۆڕشگێڕەکان لەخۆ بگرێت لە پێناو کۆتایی هێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمەلایەنە و بەردەوام لە سودان، کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ڕێبازی شۆڕش و بنیاتنانی سیستەمێکی مەدەنی دیموکراسی کە مافەکانی هاووڵاتیبوون دەستەبەر بکات، ڕێز لە هەمەجۆریی بگرێت، کار بکات بۆ بەرزکردنەوەی بەشداری کۆمەڵگا و گرنگی بدات بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری.

 

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی یەک ساڵەی ململانێکانی سودان کە لە ناوەڕاستی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، یەکێتی ژنانی سودان لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەسەر بەشداری شایستەیی ژنانی سودان لە شۆڕشی سودان کردەوە بەو پێیەی بەرژەوەندییەکی ڕاستەقینەیان لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی هەمەلایەنەدا هەیە، یەکیەتیی ژنانی سودان خوازیاری پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشییەکانن.

 

جەختیشی لەسەر پاراستنی کەمپەکانی ئاوارەیی و پەنابەری لە هەموو جۆرە پێشێلکارییەک لەلایەن هەردوو لایەنی ململانێ و دەزگای هەواڵگری ئەمنی و سەربازییەوە، کە هەڵمەتی دەستگیرکردنی سیستماتیک لەدژی هێزەکانی شۆڕش و گۆڕانکاری و بەتایبەت گەنجانی لیژنەکانی بەرخۆدان دەستپێدەکەن.

 

هەوڵەکانی کۆمەڵگە کە لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکەدا کاردەکەن بە ڕەنگدانەوەی وێنەی خۆڕاگریی بوێرانە پێناسە دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارەساتە مرۆییە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی تەواو بە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی دادپەروەری تاوانکاری و دەستەبەرکردنی پاراستن و دەستڕاگەیشتن بە هاوکاری بۆ ژنانی زیانلێکەوتووی شەڕ کردووەتەوە.

 

یەکێتیی ژنانی سودان هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ هەموو هەوڵەکان ڕاگەیاند کە هەوڵی بەستنی کۆنفرانسێک لە بارەی پرسە مرۆییەکان لە ناوچەی دارفور و پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەنگاوە کردارییەکانی ئەم ناوچەیە نا، کە لەم ململانێیەدا گەورەترین کارەساتی مرۆیی تیایدا ڕوویداوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم شەڕە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی حاڵەتەکانی دەستدرێژیی کە بەپێی ئاماری لیژنەی سەرەتایی پزیشکانی سودان نزیکەی ٤٨٠ حاڵەت بووە، هەروەها بووە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسی و پێشێلکاری دژی ژنان، هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکان تێکچوون، زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس مەترسی برسێتییان لەسەرە، ٢٣٠ هەزار منداڵ و ژنانی دووگیان و دایکانی شیردەر بەهۆی برسێتیەوە مەترسی مردنیان لەسەرە، ٥٦١ منداڵیش مەترسی مردنیان لەسەرە.