لە عومان ١٢ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
لە عومان بەهۆی لافاوەوە لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٩یان خوێندکارن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/04/20240416-oman-pngafe080-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ١٣ی نیسانەوە شەپۆلێکی بەهێزی باران، کە بایەکی بەهێزیشی لەگەڵە لە چەند ناوچەیەکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی عومان لافاوی دروستکردووە، بەهۆیەوە ٩ خوێندکارو سێ کەسی دیکە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان خنکاون.
بەپێی ئاژانسی فەرمیی عومان، پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، هەروەها تائێستا تەرمی منداڵێک و چوار کەسی دیکە دۆزراونەتەوە و هێزەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکانی دیکە.
دوێنێ ١٥ی نیسان، وەزارەتی پەروەردەی عومان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دەرگای خوێندنگەکانی داخست، داواش لە هاوڵاتییان کراوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.