باری نائاسایی لە شارێکی ڕووسیا ڕاگەیەندرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەهۆی باران بارینی زۆر و درووست بوونی لافاوەوە دۆخی ناوچەی ئۆرسک مەترسیدارە و باری نائاساییان ڕاگەیاند
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی باران بارینی زۆر و درووست بوونی لافاوەوە دۆخی ناوچەی ئۆرسكی مەترسیدارە و باری نائاسایی لە تەواوی پارێزگای ئۆرنبۆرگ ڕاگەیاند.
ئەلێكساندەر كۆرنكۆڤ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ڕووسیا لە بارەی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە شارێكی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی باران بارینی زۆر و درووست بوونی لافاوەوە دۆخی ناوچەی ئۆرسكی ولاتەکەمان مەترسیدارە و باری نائاسایی لە تەواوی پارێزگای ئۆرنبۆرگ ڕاگەیاندراوە.
دەشڵێت: بەهۆى بارینى بارانى بەلێزمەوە پێشبینی دەكرێت لافاوەكە فراوانتر بێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەكانی فریاگوزارییەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە تا لە هەردۆخێکدا بەهاناى هاوڵاتییانەوە بچن.
شاری ئۆرسک ناوەندی لافاوەكەیە و چوار هەزار و ٥١٨ بینای نیشتەجێبوون ژێر ئاو كەوتوون، هەروەها زیاتر لە چوار هەزار كەس ناوچەكەیان چۆڵكردووە، كە ٨٨٥ لەوانە منداڵن و بۆ ئەو مەبەستەش ١١ سەنتەری داڵدەدانی كاتی و زیاتر لە هەشت هەزار قەرەوێڵە لە ئۆرسك دانراون بۆ زیان لێكەوتووان.