ئاوەڕۆی کراوە لە کامپەکانی ئیدلب هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشین

ئەو کۆچبەرانەی لە کەمپەکانی ئیدلب دەژین لە باکووری سووریا بەهۆی ئاوەڕۆی کراوەوە تووشی نەخۆشی دەبن، سەفا عوسمان، پزیشکی پێست ئاماژە بەوە نەخۆشەکان زیاتر منداڵانن و ئاوەڕۆ زۆر مەترسیدارە.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- ئەو کۆچبەرانەی لە کامپەکانی ئیدلب لە باکووری سووریا دەژین بەهۆی ئاوەڕۆوە لە مەترسیدان، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان مەترسییان لەسەرەو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکان، نەخۆشی جۆراوجۆری پێست بڵاودەبێتەوە، لە تەنها ٣٩ کامپدا ئاوەڕۆ هەیەو بەناو کەناڵە تایبەتەکاندا بڵاودەبێتەوە.

 

"هۆکاری گیان لەدەستدانی منداڵان"

لەیلا ئەلعەنەبی، تەمەن ٤١ ساڵ، کە لە کامپێک لە باکووری ئیدلب دەژی، وتی: ئاوەڕۆ مەترسیدارە بە تایبەتی بۆ منداڵان، ترس هەیە کە منداڵان بچنە ناو چاڵە ئاوەرۆکان، ئەم ڕووداوانە زۆر ڕوودەدات و چەندین منداڵ گیان لەدەست دەدەن، هەرچەندە بە منداڵەکانم دەڵێم کە لە دەوروبەری ئاوەڕۆ یاری نەکەن، بەڵام چەند جارێک چوونەتە ناوی، ئەگەر دەستوەردانمان نەکردایە، منداڵەکانم ژیانیان لەدەست دەدا، کێشەکە تەنها مەترسی منداڵان نییە کە بچنە ناو ئاوەڕۆکان ەڵکو بە بۆنی خراپیشی بێزار دەبین، ئەم ئاوەڕۆیانە کێشەکانمان خراپتر دەکەن.

 

"ئاوەڕۆ لە تەنیشت چادرەکەمانەوە هەیە"

ڕوعە ئەلحاج حسێن، تەمەن ٣٨ ساڵ، کە لە کامپی قەح دەژی، وتی: ئاوەڕۆی کراوە لە تەنیشت چادرەکە هەیە، لە منداڵاندا نەخۆشی جۆراوجۆری پێست لیشمانیا بلاودەبێتەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەرنەخۆشییەکان، پێستی منداڵان پاشماوەی لەسەر ماوە، هۆشداریشی دا کە نەخۆشییەکە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا بڵاودەبێتەوە، داوای لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد کە لێکۆڵینەوە لەو کەمپانە بکەن کە ئاوەڕۆیان تێدایە.

 

"مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران کەس هەیە"

سەفا عوسمان، پزیشکی پێست ئاماژەی بەوەکرد، ئەو نەخۆشانەی سەردانی کلینیکەکە دەکەن زیاتر منداڵانن لە کامپە نافەرمییەکانی باکووری سووریا دەژین، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەهۆی ئاوەڕۆ بڵاودەبێتەوە، نەخۆشییەکانی پێست وەک سپی، لیشمانیە و هتد  بەتایبەتی بەربڵاون، ئاوەڕۆ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی میکرۆبەکان، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کامپەکە لە تەوالێتی خاوێن بێبەشن و ناچار دەکرێن ئاوەڕۆ بەکاربهێنن، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر، نەبوونی ئاوی پاک و بوونی  ئاوەڕۆ ژیانی هەزاران کەس دەخاتە مەترسییەوە.