"پێویستە لێکۆڵینەوە لە تاوانی سەربازانی ئیسرائیل بکرێت بەرامبەر بە ژنان"

لە نامەیەکدا کە بۆ چوار بەشی جیهان نێردراوە، ژنانی میسر داوایان کردووە تاوانەکانی ئیسرائیل دژی ژنان لە غەززە دەستنیشان بکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.

بەیروت

 

چالاکوانانی ژنانی میسر نامەیان بۆ ڕێکخراوە فێمێنیستییەکان و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکان و چالاکوانان ناردووە بۆ پشتیوانیکردنی ژنان لە غەززە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، لە نامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە تاوانەکانی ئیسرائیل دژ بە ژنان لە غەززە دەستنیشان بکەن و فشار بخەنە سەر دامەزراوە و دەوڵەتەکان بۆ لێکۆڵینەوە.

 

"پێویستە لێکۆڵینەوە لە هێرشی زایەندی بکرێت"

هێرشی زایەندی دژی ژنان زیادی و کردووەو داوا لە ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە بکەن کە دژ بە ژنان کراون و دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ پاراستنی ژنان.

 

لە نامەکەدا هاتووە:

لە کەرتی غەززە، لەناو کۆمەڵەی تەندروستی پزیشکی شیفا، شایەتی ئەوەمان دا کە ژنانی فەڵەستینی ڕووبەڕووی هێرشی زایەندی توند بوونەتەوە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، بەگوێرەی شایەتحاڵەکان کە لە دەوروبەری کۆمەڵەکە گیریان خواردووە؛ ژمارەیەک ژن لە نەخۆشخانەکان دەستدرێژی زایەندیان کراوەتەسەر و چەند ژنێکیش کوژراون سەگیش لە تەرمەکان بەردراون.

 

لەکاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ٢٠٠ ژن لە غەززە دەستگیرکراون، ١٤٧ ژن و ٢٤٥  منداڵ لە کەناری ڕۆژئاوا دەستگیرکراون. ژنان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیرکراون و وێنەی ڕووتی ژنان لە بەندیخانەکان دەگیرێت، سەربازەکانی ئیسرائیل ئەو وێنانە بڵاودەکەنەوە کە ژنان بە جلی تایبەتەوە لەناو ماڵی خۆیان گرتوویانە.

 

"دەستیان بە پاککەرەوەکان ناگات"

لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە سەرەتای جەنگەوە، ژنان نەیانتوانیوە هەموو مانگێک دەستیان بە پێداویستییەکانی پاکوخاوێنی و پێداویستییە پزیشکیەکان بگات، هەروەها قەیرانی ئاو بەردەوامە بەهۆی وێرانکردنی باڵەخانەکان. هەندێک ژنی دووگیان بەهۆی بۆردومانەوە بەزۆر لە شوێنەکانی خۆیان دوورخراونەتەوە، برسێتی و ترس و دڵەڕاوکێ بەهۆی بۆمبێکی ژەهراوی فۆسفۆری ژەهراوییەوە دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی مردنی منداڵەکانیان یان دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لە منداڵبووندا.

 

"جیهان بێدەنگە"

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شەڕەکە نزیکەی ٦ مانگە بەردەوامە و کردەوەکانی ئیسرائیل لە غەززە دژی ژنان شتێکی نوێ نییە، ئەو ولاتانەی تیشکیان خستە سەر پاراستن و بەهێزکردنی ژنان لەبەرامبەر تاوانەکانی دژ بە ژنان لە غەززە بەڵام بێدەنگ ماونەتەوە.

 

لە ململانێ چەکدارییەکاندا، پێویستە هاوڵاتیانی مەدەنی و کەرامەتیان و مافەکانیان و باوەڕە ئاینییەکانیان و نەریت و کولتووریان بپارێزرێن، بەتایبەتی دژی هەموو جۆرە هێرشێک دژی ژنان وەک دەستدرێژی زایەندی، ئەم تاوانەی ئیسرائیل لە جۆری مافی پاراستندا نییە، سەربازەکانی ئیسرائیل شانازی دەکەن بە بڵاوکردنەوەی ئەم تاوانانە و جیهان بێدەنگە.

 

ڕایدەگەیەنین بە تەواوی پشتیوانی لە ژنان دەکەین لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا، بۆ ئاگربەستێکی دەستبەجێ، دەمانەوێت بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی هەموو جۆرە بزووتنەوە سیاسی و مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا. بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەست بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت، دەمانەوێت چاودێرانی نێودەوڵەتی سەربەخۆ، وەک خاچی سوور، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان، شارەزایانی ڕووداوەکانی توندوتیژی زایەندی، هەروەها پامێلا پاتی ئەندامی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەردانی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بکەن و شوێنەکانی دەستگیرکردن کۆنترۆڵ بکەن.