لە ئەدەنە پۆلیس ژنێکی دووگیانی ئەشکەنجە دا

لە ناوچەی یورەگیرای ئەدەنە ، بەهۆی هەڵبژاردنی موختار لەنێوان دوو گروپدا شەڕ دروست بوو، پۆلیس بە گازی بیبەرو فرمێسکڕێژ دەستوەردانی کرد، ژنیکی دووگیانی ئەشکەنجە دا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕ لە نێوان دوو گروپ لە گەڕەکی یاماچلیا لە ناوچەی یورەگیرای ئەدەنە بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە ڕوویدا، هەروەها پۆلیس کە لە ڕووداوەکەدا بە گازی بیبەرو فرمێسکڕێژ دەستوەردانی کرد ژنێکی دووگیانیشی ئەشکەنجەدا، ئەمە لەلایەن هاوڵاتییەکەوە تۆمارکراوە.

 

دیمەنی توندوتیژی پۆلیس بڵاوکرایەوە

دەیان ئەفسەری پۆلیس دەستوەردانیان لە دوو گروپەکە کردو لەناویاندا ژنێک کە کەوتە سەر زەوی و هەم ژنان و هەم پیاوان کە ویستیان ژنەکە بپاریزن لێیان درا، ئەو گەنجەی کە دیمەنەکەی تۆمارکرد لە لایەن پۆلیسەوە پێی وترا تەلەفۆنەکەت لابە، تۆ چی تۆمار دەکەیت.

 

دواتر ئەو کەسانەی بەشداربوون لە شەڕەکە دەستگیرکران و ڕاگەیەندرا، ژنەکە لەسەر شەقام ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و دوای ڕووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هیچ زانیارییەک دەربارەی تەندروستی بەردەست نییە.

 

هەروەها ئەندامانی دەم پارتی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە

دوای ئەوەی لە وان هەوڵی سەپاندن بەسەر ئیرادەی گەلدا درا، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" لە ئەدەنە ویستی بەیاننامەیەک بدات، سەرەڕای سەیفەتین ئایدەمیر، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە چەندین کەس ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەتەوە، هەروەها پۆلیس دوو گەنجی لە ناوچەی سەیهان لە کاتی قسەکردن و ڕەخنەگرتن لە سەرۆکی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاگرت و دواتر ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەوە لەسەر شەقامەکان.