ژنانی شاری مێرسین داوای ئازادکردنی چالاکوانێک دەکەن
چالاکوان نوخت سيرمان کە بەهۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە نایاسایی دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا ڕەوانەی داواکاری گشتی نەکراوە هەر بۆیە چالاکوانان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو ژنە دەربڕی.
ناوەندی هەواڵ
لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکدا کە لە چوارچێوەی توێژینەوەی مەیدانیدا لە ٢٣ی ئاداردا ئەنجامدرا، چالاکوان نوخت سيرمان چوار ڕۆژ لە ئەستەنبوڵی تورکیا دەستگیرکرا بەبێ ئەوەی بزانێت تۆمەتەکەی چییە.
ئەو چالاکوانە لە زیندانی مێرسین دەستبەسەربوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ بچێتە بەردەم دادگای مێرسین بۆ ئەوەی ڕاگەیەندراوێک پێشکەشی دادگا بکات.
پلاتفۆرمی ژنانی مێرسین بۆ هاوخەمی نوخت سيرمان لە بەردەم دادگای مێرسین بەیاننامەیەکیان پێشکەش کردوو ژنانش دروشمی "نوخت سیرمان تەنیا نییە" و "بژی خەباتی فێمینیستمان"یان دەوتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتبوو، دەستبەسەرکردنی ناڕەوا ڕابگرن و چالاکوانان ئازاد بکەن، ئاماژە بەوە کراوە کە دەکرا وتە لە نوخت سیرمان لە ئەستەنبوڵ وەربگیرێن، بەڵام بە مەبەست هێنایانە مێرسین.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوخت سیرمان بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ دەستبەسەرکراوە، وتیشی: مانەوەی شەوێکی تر لە دەستبەسەرکردندا شتێکی نا یاساییە، چونکە هیچ بەڵگەیەک لە فایلەکەدا نییە، لەم وڵاتەدا هەوڵدەدەین لەگەڵ ئاژاوەگێڕی و کاریگەرییەکانی بگونجێین و هەوڵی ڕاگرتنی بدەین، هەروەها داوا کراوە کە پێویستە بە بێ دواکەوتن دەستبەجێ ئازادبکرێت نوخت سیرمان.