پەخشان عەزیزی تا ئێستا لە زیندانی ئەڤین دەستگیر کراوە

پەخشان عەزیزی نزیکەی ٨ مانگە لە زیندانی ئەڤین دەستبەسەرە و هیچ بڕیارێک لە بارەیەوە نەدراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەخشان عەزیزی، چالاکوانی زیندانیکراو لە زیندانی ئەڤین، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٣٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیر کردنیدا، تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە و لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین دایە.

 

بەپێی زانیارییەکان دۆسیەی پەخشان عەزیزی لەسەر بنەمای تۆمەتی سیاسی ئامادە کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، "تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە"ی لەسەرە و ڕەوانەی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دادگاییکردنێکی بۆ نەکراوە.

 

پەخشان عەزیزی خەڵکی شاری مهابادە و دەرچووی کاری کۆمەڵایەتی زانکۆی عەلامە تەباتەباییە لە تاران، هاوکات زیندانی سیاسیی پێشووه و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین گوازراوەتەوە.

 

لەدوای دەستگیرکردنیشیەوە، ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەیدا بکەوێت.