جەنگ لە سودان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ٨ ملیۆن کەس
كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سوودانەوە، ٨ ملیۆن كەس ئاوارەبوون.

ناوەندی هەواڵ
شەڕی سودان لە نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکرد و تا ئێستاش ناو بەناو شەڕ و ئاڵۆزییەكان بەردەوامە.
كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە بارەی ژمارەی گیان لەدەستدان و ئاوارەبووان بەهۆی جەنگی سودانەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سوودانەوە، ١٣ هەزار كەس گیانیان لەدەستداوەو ٨ ملیۆن كەسیش ئاوارەبوون، ئاوارەكان خۆراك، دەرمان و شوێنیان دەستناكەوێت، بەڵام لەبەرامبەردا یەكێتی ئەوروپا گلەیی دەكات و دەڵێت، سوودانییەكان لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان دەگەیەننە ئەوروپا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی سوودان ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی وەك "میسر، چاد، ئەفریقای ناوەڕاست، باشووری سوودان و ئەسیوبیا" بوون.