٣٥ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی سەر غەززە گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە گیانیان لەدەستداوە، بووە ٣٥ ڕۆژنامەنووس.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین دوای ئۆپەراسیۆنی حەماس بە ناوی "تۆفانی ئەقسا" لە ٧ی تشرینی یەکەم گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە.

 

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ٣٥ ڕۆژنامەنووس لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە گیانیان لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەکەدا لیستی ٣٥ ڕۆژنامەنووسی بڵاوکردەوە کە گیانیان لەدەستداوە، یەکێک لەوانە ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانییە لە پێکدادانێکدا لەسەر سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی ئیسرائیل گیانی لەدەستدا.