قەیرانی مرۆیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوو لە زیادبوونە

لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تیشکی خستووەتە سەر قەیرانی مرۆیی.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٥تا ١٠ی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە.

 

ڕاپۆرتەکە کە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوەکە بڵاوکراوەتەوە، زانیاری دەربارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ١٥٠ خاڵ لە ناوچەکانی جزیرە و حەسەکە و ڕەققە و شەهبا بۆردومانکراون و دەیان کەس لەنێویاندا هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ناوەندە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانیش زیانیان بەرکەوتووە.

 

"دەکەونە ژێر بارێکی قورسەوە"

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێرشەکان زیانێکی گەورەیان بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە، ١٨ وێستگەی ئاو و ١١ وێستگەی کارەبا لە خزمەتگوزاری وەستاون، کاریگەری لەسەر نزیکەی ٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس کردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: خەڵکی ناوچەکە ئێستا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی ئاو دەبنەوە دوای ئەو بۆردومانانە کە ڕێگری لە خەڵک دەکات لە دەستگەیشتن بە سەرچاوەکانی ئاو.

 

"ئەمە یەکەمین هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نییە"

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ یەکەم هێرش نین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کە بە مەبەست ژێرخانی ناوچەکەیان کردووەتە ئامانج، هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ زیانێکی گەورەیان بە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک گەیاندووە، دەبێت دەوڵەتی تورکیا دەستبەجێ ئەو هێرشانە بوەستێنێت، بەتایبەتی هێرشەکانی سەر وێستگەکانی ئاو و کارەبا، هەموو ژێرخانەکانی ماف و تەندروستی خەڵکی ناوچەکە.

 

"هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە سەرچاوە بنەڕەتییەکانی ئاو زۆر قورس دەبن"

ڕاپۆرتەکە هەروەها هەڵسەنگاندنی یاریدەدەری بەڕێوەبەری هیومان ڕایتس ۆوچی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوەکراوە، دەوڵەتی تورکیا ژێرخانی ژیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، لەوانە وێستگەکانی ئاو و کارەبا. دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیارێتی ئەوەی نەگرتووەتۆتە ئەستۆ کە ڕێگە بە چالاکییە سەربازییەکان نادات بۆ قووڵکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە ئێستا لە ناوچەکەدا خراپە، خەڵکی شاری حەسەکە و دەوروبەری، کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بوونەتەوە، ئێستا ناچارن باری زیادبوونی بۆردومان و وێرانکارییەکان هەڵبگرن. ئەمەش هەوڵەکان بۆ گەیشتن به سەرچاوه سه رەتاییەکانی ئاو قورستر دەبێت.