لە سەرێکانیی داگیرکراو ژنێک کوژرا
لە سەرێکانی کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا داگیری کردووە، گوشار و هێرش بۆ سەر ژنان زیاتر دەبێت و زەینەب خەلەف حەمەدی، دانیشتووی گوندی عەزیزەی سەر بە سەرێکانی لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

حەسەکە
لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، هێرش و ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و کوشتن لە دژی خەڵک ئەنجام دەدرێت و بۆ توندوتیژی خێزانیش لەناو ماڵدا دەبێتە خاڵێكی بۆ پیاوان.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا زیاتر لە ٣ ژن لە سەرێکانیی داگیرکراو کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستی کەوتووە، زەینەب خەلەف حەمەدی لە گوندی عەزیزەی سەرێکانی لەلایەن براکەیەوە کوژرا.
زانراوە زەینەب خەلەف حەمەدی دایکی دوو منداڵە و هاوژینەکەی زیاتر لە ٥ ساڵە لە زیندانەکانی تورکیا زیندانی کراوە.