پارێزگاری ئەنقەرە ڕێپێوانی ژنانی جیهانی قەدەغە دەکات

پارێزگای ئەنقەرە ڕێپێوانی جیهانی ژنانی قەدەغە کرد کە بڕیاربوو لە ٨ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی تاندۆگان لە ئەنقەرە ئەنجام بدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێپێوانی جیهانی ژنان بە بەشداری ژنانی ٦٤ وڵات لە ناوەندی کولتووری کۆجاتەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا  چەندین پانێڵ و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک ئەنجام دەدرێت، ژنان لە وڵاتانی جیاواز لە ٥ کیشوەرەوە وەک قسەکەر بەشداری لە پانێلەکاندا دەکەن.

 

ڕێپێوانەکە لەلایەن پارێزگارەوە قەدەغەکرا

پارێزگاری ئەنقەرە کۆنسێرت و ڕێپێوانی فێمێنیستی قەدەغە کرد کە بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "لە گۆڕەپانی تاندۆگانەوە بۆ ئەنیت پارک" "بۆ ژیان دەجەنگین، بەرەو گۆڕانکاری دەڕۆین" ئەنجام بدرێت.