بڕیارێک دەربارەی پەروین بوڵدان و ٤ پەرلەمانتاری تر درا
بڕیارێک بۆ ٥ پەرلەمانتار، کە پەروین بوڵدان و مەرال دانش بێشتاشی تیادایە، ئامادە کرا و پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرا.

ناوەندی هەواڵ
بڕیارێک بۆ ٥ پەرلەمانتار، کە پەروین بوڵدان و مەرال دانش بێشتاشی تیادایە، ئامادە کرا و پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرا.
ئەو پەرلەمانتارانەی کە بڕیاریان لە دژ ئامادە کراوە، بریتین لە: مەرال دانش بێشتاش سەرۆکی گروپی پارتی چەپی سەوز، پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی وان، سەزگین تانریکولو پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەد، جەمال ئەنگینیورت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی ئەستەنبوڵ و موراد باکان پەرلەمانتاری جەهەپەی ئیزمیر.