خۆڵ وتۆز لە ٥ شاری ئێران بڵاوبووە و سەدان کەس گواسترانەوە نەخۆشخانە
٨٥٩ نەخۆشی هەناسەدان و دڵ بەهۆی خۆڵ و تۆزەوە لە ٥ شاری ئێران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و ٥٠ کەسیش هێشتا لە نەخۆشخانەن چارەسەر وەردەگرن.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی سیستان-بەلوچستانی ئێران ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلوول ڕایگەیاند کە خۆڵ و تۆز لە ٥ شاری پارێزگاکە. زابول، زۆحاک، هەمون، هەرماند و نەمرۆز بڵاوبووەتەوەو بەهۆیەوە ٨٥٩ نەخۆشی دڵ و هەناس چوونە نەخۆشخانەکان و هێشتا ٥٠ کەسیان لە نەخۆشخانەن.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی کەشوهەوا، زریان و خۆڵ و تۆز لە باکووری سیستان-بەلوچشتان بەرز دەبێتەوە. پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە زیاد بکات و ئاستی بینین کەم ببێتەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری پارێزگاکە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لافاوێکی بەهێز ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای پارێزگاکە دەگرێتەوە.