ئامادەکاری بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەکرێت
بە بەشداریی سه‌رۆک و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باشووری کوردستان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامادەکاری بۆ هه‌ڵمه‌تی ١٦ ڕۆژەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، بە بەشداریی سه‌رۆک و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باشووری کوردستان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی ١٦ ڕۆژەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان و دۆخی ژنان به گشتیی لە ناوچەکەدا، کۆبوونەوەیەک ئه‌نجامدرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كاریگه‌رییه‌كانی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و سیاسیی له سه‌ر ڕه‌وشی ژنان كرا.
لە میانی کۆبوونەوەکەشدا خانزاد ئەحمەد، “ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان”ی هەرێم ڕایگەیاند، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ تواناسازیی و گه‌شه‌پێدانی ژنانە له گشت بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆر و شێوازه‌كانی توندوتیژیی خێزانی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ده‌بێت سیاسه‌تی ڕوون هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی توندوتیژیی و ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی توندوتیژیی ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣، نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێگەی بڕیارنامەی ٤٨/١٠٤، جاڕنامەی بنبڕکردنی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان لە پێناو نەهێشتنی ئەو دەستدرێژیی و توندوتیژییانەی بۆ سەر ژنان لە هەر ناوچەیەکی جیهان هەیە، پەسەند دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٠یشەوە هەموو ساڵێک، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان، لە ٢٥ـی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم) تا ١٠ـی کانوونی یەکەم بەڕێوە دەچێت.