لە هەولێر یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە
دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لە دژی دانەمەزراندنیان لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەگەل دروستبوونی قەیرانی دارایی و کۆی قەیرانەکان لە باشووری کوردستان، خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانیش بەهۆی دانەمەزراندنیانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە، دەرچووان بەردەوامن لە داواکردنی دامەزراندن و ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان گردبوونەوە.
ئەمڕۆ ٤ی ئاب دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەولێر لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەو داوای دامەزراندن دەکەن.
خوێندکاران ئاماژەیان بەوەکرد، ناڕەزایەتییان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی بە دامەرزاندن وەڵامیان دەدرێتەوە.