دەوڵەتی تورک ٣ کەسی کوشت کە دووانیان منداڵن
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و سێ کەسیان لە هەمان خێزان کوش، کە دووانیان منداڵن.

ناوەندی هەواڵ
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە چاوی هەموو جیهان بەردەوامە و بەپێی هەواڵی ئانها، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندی ئەل شیرک لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسایان بۆردومان کرد.
هێرشەکە کرایە سەر ماڵی بنەماڵەی ئیسماعیل هادی ئەلخەلاوی، هەبا ئەلخەلاوی تەمەن ١٠ ساڵ، عەبدوڵای تەمەن ٣ ساڵ و باپیرە ٦٠ ساڵانەکەیان گیانیان لەدەستدا، مەلەکی تەمەن ١٢ ساڵ، تاهانی تەمەن ٥ ساڵ و دایکییان هەیا عومەر، تەمەن ٢٥ ساڵ، لە کاتی هێرشەکەدا برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕەققە.