یەکێتی ژنانی عەلەوی: دژی هەموو جۆرە هێرشێکی سەر ژنان دەجەنگین

یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک، ڕایگەیاند، لەگەڵ ژنانی ئێزدی و ئەفغانی یەک دەگرن و دژی هەموو جۆرە جیاکاری و نەهی کردن و ئاسمیلەکردنێک دەجەنگین.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٣ی ئاب لە شەنگال و ساڵڕۆژی ١٥ی ئاب بەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

"ئێمە دژی هەر جۆرە نادادپەروەرییەک دەجەنگین"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ گەلی کورد لە هەر شوێنێکدا دەژی، هێشتا ژن و منداڵ و گەنجانی تێدا دەکوژرێت، دەڕفێنرێن، لە سێدارە دەدرێن، تیرۆر دەکرێن، زیندانی دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە کۆشکی زوڵم و ستەم لە تورکیا دانیشتووە، کاتێک تاڵیبان هاتە سەر دەسەڵات، بە وتنی "هەروەها جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئێمەدا نییە"، دەریخست کە چۆن دەیەوێت تورکیا لە بواری ئازادی، باوەڕی و ژنانەوە بکەن بە ئەفغانستان.

 

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە، کە ئەوان لە تەنیشت ئەو ژن و منداڵ و باوەڕ و گەلانە دەوەستن کە لە ئەفغانستان دژی ڕژێمی تاڵیبان ستەمیان لێ کراوە و دژی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە تورکیا دەوەستنەوە، هەروەها هاتووە، "خەڵک و ژنانی عەلەوییش ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، دژی هەموو جۆرە جیاکاری و نەهی کردن و ئاسمیلەکردنێک تێدەکۆشین، ئێمە وەک فێدا و یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک، خستیانەڕوو، کە لە خەباتی ژن و گەلانێکدان کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی هەموو جۆرە دەسەڵات، ستەم، توندوتیژی و نکۆڵیکردن و تاوانەکانی دژ بە سروشت و کوشتنی ژن تێکۆشان دەکەن.